لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بۆچى ماوەیەکە نە زهت حالي بۆتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا؟

Monday, 11.23.2020, 10:52 AM


ماوەیەکە نەزهەت حالی پۆستێکی زۆر و رەخنەگرانە لە سیستەمی سیاسی دەسەلات  دەنوسێ ، لەکاتیکدا باوکی ئەو نەزهەتە دەستە راستیکی مەلامستەفا و خۆشی زۆربەی تەمەنی گەنجی لە خزمەتی  تیرۆر و تاوانەکانی پاراستن بردۆتە سەر ، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەخاتە ڕوو  کە لە نێو ئەو دەسەلاتەدا بەگشتی و پاراستن بەتایبەتی ئاستی نارەزایەتی گەیشتوتە نێو قولایی خۆیان.

بەدڵنیاییەوە هەمان ئاستی تێڕوانین و نارەزایەتی لە نێو زۆر بەرپرسی تری پاراستن بونی هەیە، بەلام بوێری  دەربڕینیان نیە، لەم سەردەمەی دونیای مۆدێڕن سۆسیال میدیا جگە لەوەی بۆتە ئامرازی ئاشکراکردنی هەزاران تاوان و ناپاکی و ناڕەوایی، لە هەمانکاتدا لەو ڕێگایەوە کێشە ناوخۆییەکان دێنە بەر چاوی خەڵك و زۆر ڕاستی بە شێوازێکی ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەوخۆ ئاشکرا دەبن.

کاتێك ئەندامان و  کادیرانی  پارتی ویەکێتی هەرچیەک بکەن و چەندە سەرشۆڕی پارتەکەیان و بنەماڵەکانی پارتەکەیان بن و  خزمەتیاندا بن، لە ناکاو دەم ڕوتێکی مناڵی بەرپرسە دیارەکانی  بارزانی و تالەبانی و کۆسرەت رەسول هەڵدەتوقن و دیاردەکەون و دەبنە بەرپرسیان،  جگە لەوەش منداڵانی بەرپرسی ناو بنەماڵەکان بە بێ نرخ تێیان دەڕوانن و سەرباری قوربانی بۆ دانیان بۆیان ، نرخ بە ئافرەتێکی نمایشکار و سەرنجڕاکێش زیاتر دەدەن بە گرنگتر دەرووانن لێیان و دەبنە جێگای سەرنج و پایەی تایبەتیان پێ دەدەن، هەندێك لە کارگێڕانی دەزگا ئەمنیەکان سەرباری قوربانیان بەگیانی خۆیان داوە لە ڕێگای دەسگرتن بەسەر مادە هۆشبەرەکاندامن دەبینن دوائەنجامی کاریان لە زومەتی بەرپرسانی ناو بنەماڵەکاندا بووە و  کەسێکی وەك  خوشکەزای مەسعود بارزانی ( کوری لەیلا )  یان عسمەت ئەرگوشی و لاهورو پاڤیل  دەستی بەسەردا دەگرن  و بۆ گیرفانی خۆیانی دەفروشنەوە.

بۆیە ئاستی بێزاری و تورەیی و هەست کردن بەوەی  کە قوربانیدان بەرامبەر ئەو حزب و دامو دەزگایانە بۆتە هەستکردن بە  گێلی و کۆیلایەتی  لەنێو زۆر بەرپرسی نزم و مامناوەندی ئەندامەکانی دەزگای ئەمنی.

ئەوەی هەست پێدەکرێ لەپۆستەکانی نەزهەر حالی زیاتر گومان و رەخنەکان ئاراستەی حزبەکەی بەگشتی و ئەو  دامو دەزگاکەیەیە  کەخۆی دارێژەری سەرەکی بووە.

وەیسی مەسعود بارزانی ماوەیەکە دەرکەوتوە و دەیەوێت ڕۆڵی سەرەکی لەو دەزگایەدا ببینێت و دەیەوێ بەوتەمەنە هەرزەکاریەی لە چەپ و راست بدا،بۆیە  بۆتە جێگای نیگەرانی نەزهەت حالی.   لەنیو قسەکانی نەزهەت دەبینرێت   ئاماژه به هه ندي ڕوداو دەكات كه تيدا دارو ده سته كه ی وەیسی بارزانی ڕۆڵی سەرەکیان تیایدا هەبووە.

وەيسى بارزانى کەوتۆتە ژێر کاریگەری ڕاوێژکاری چەند کەسێكی وەك دلشاد يوسف گه رمياني و سپان شەنگاڵی وە قسەی ئەوان  بە هەند وەردەگرێت و هه موو شتيكی ئەو دوو بەرپرسە پەسەند دەکا و ڕای ئەوانی لەسەر نەبێت ئەوا رەزامەند نابێ .

بۆیە  ناكۆکێكی بێ نمونە  له ناو دام و ده زگا ئەمنيه كانى پارتي سەریهەڵداوە، به جۆريك له سه ر قسه ي سیپان شەنگالی كه به ر پرسي دژه تيرورى پارتيه نەزهەت حالي به فه رماني وەيسى مسعود بارزاني لە پۆستەکەی دور خراوەتەوە و محسين گه ردي له شويني دانراوە.

تاوەکو ئيستا  ناكوكيەکان  كه وتوته نێو ئاسايشى گشتى و ئاسايشى هه ولێرگەیشتونەتە ڕادەیەك کە  بڕیاردراوە  لەسەر فرماني وەيسى بارزاني و به پيشنيارى دلشاد يوسف ٦ ليوا و ٤ عميد له ناو ئاسايش نه مێنن،كه ئەمه ش ئيشو كارەكاني ئاسايشى په ك خستوه، گوایە  ئه م ليوايانه له بواری بەجێگەیاندنی  کاروباری ئاسایشیەوه لاوازن و لە نێو خەڵکدا ناسراون، به برواي سیپان و دلشاد يوسف هەر كەسێك له پۆستی ئاسایشدا  کار بکات نابێت ناسراو بيت، له كاتيك دايه ئەو كه سانه ي پيشنيار كراون بؤ شويني ئەوانه خۆشیان ناسراو و ديارن .

ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات کە مەبەستی سەرەکی داناني كوتلەيەكی دياريكراوه كه سەر بەو باله توندرەوەی   پاراستنى پارتى بن.

به پيی زانياريەكانی تەڤدا پرێس له دوای دوور خستنەوه ى نەزهت حالي ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت کەهه ريه ك له ليوا محمد ميرزا كيوان،  ميرزا اغا ،  خالد رۆژبيان،  دلشاد حسن نجار ، بهادين سعيد و  شورش عباس دور بخرينه وە و جيگيان له  نێو دەزگاکانی تری حكومه ت  بۆ بكريته وه و هه موان به پله ي راويژكارو بەڕیوەبەری گشتی دابمەزڕینن،  ئەمه بۆ ئەو باله له دوو لايەنەوە سودمەندە،لە لایەکەوە کەسانی باڵەکەی خۆیان لەو شوێنانەدا جێگیر دەکەن، لە لایەکی تریشەوە ئەوانه ش دەیانکەنە جاسوسي خۆيان له ناو دەزگا حكومیەکان.

هەرەوەها تەڤدا زانیویەتی نزیکەی ٧ مانگە نەزهەت و براکانی و کەسە نزیکەکانی جگەلەوەی نێردارونەتەوە مال مووچەشیان براوە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟