هەواڵ

مانگانە ١٥ ملیار دینار ی هەرێم بۆ بەکرێگیراوان دژ بە شۆشگێڕانی ڕۆژئاوا

Friday, 01.01.2021, 12:50 PM


بە پێی ڕاپۆرتێکی  ڕۆژنیوز نزیك لە پارتی کرێکارانی کوردستان کورتە ڕاپۆرتێك سەبارەت بە هێزێکی پەیوەست و بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە (هێزی ڕۆژ ) بڵاوکردۆتەوە کە لە بەرژەوەندیەکانی تورکیادا ڕوبەڕوی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆنەتەوە و چەکدارەکانیان لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە مانگانە لە نێوان ٥٠٠ تا ٢٠٠٠ دۆلاریان بۆ خەرج دەکرێت و مانگانە لە لایەن حکومەتی هەرێمنەوە ١٥ ملیارد دیناریان بۆ دابین دەکرێت. تەواوی ئەمانە لە کاتێکدایە کە هاوڵاتیامنی کوردستان بە هۆی باری گرانی گوزەران و بێموچەییەوە دەناڵێنن.


دەقی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنیوز؛


هێزی ڕۆژ کێن و خەرجییەکانیان چەندە؟

 هێزی ڕۆژ، کە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن ئەنەکەسە و پەدەکەوە، دروست کران، ئەندامانی ئەو هێزە کێن؟ خەرجیییان چەندە و کێ دابینی دەکات و ئێستا کێ ئاراستەیان دەکات؟ لەم بابەتەدا وەڵام دراونەتەوە. سەرەتای خۆڕێکخستنی هێز یان لەشکری ڕۆژ، لە ڕیزەکانی ئەلقاعیدە و ئیخوان موسلیمیندا بوو، کە بە خۆیان دەوت ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌.

سەرەتا ئامانجی پەدەکە لە دروستکردنی ئەو هێزانە، ئه‌وه‌بوو وەک باڵانسی هێز بەرانبەر (یەپەگە و یەپەژە)، بەکاریان بهێنێت. دوای ئەوەی لە ڕۆژئاوا نەیانتوانی جێگیر ببن، هەڵهاتن بۆ باشوری کوردستان. ئەندامەکانیان لە کامپەکانی بنەسڵاوە، خنس و بەعشیقە لە لایەن سوپای تورک و دەزگای میتەوە، پەروەردە کران.

لە ۱۲ی نیسانی ساڵی ۲۰۱۲بە بڕیاری مەسعود بارزانی لەسەر میلاکی هێزەکانی زێرەڤانی، وەکو هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ناسێنران. ئەو گروپە پێشتر ناوی (پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا‌) و دواتریش ناوی (پێشمەگەی ڕۆژ‌)یان لەخۆنا.

ئەندامانی لەشکری ڕۆژ کێن؟

چەکدارانی ئەو هێزە لە ئاوارە و پەنابەرەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێکهاتوون، کە ژمارەیان نزیکەی ٨ هەزار چەکدار دەبێت. لەم دواییانەدا هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان و باكووری کوردستانیش خرانە ڕیزەکانیانەوە.

خەرجیی هێزی ڕۆژ چەندە و کێ دابینی دەکات؟

بە گوێرەی زانیارییەکان، خەرجیی مانگێکیان نزیکەی ١٥ملیار دینارە و حکومەتی هەرێم دابینی دەکات. مووچەی هەر چەکدارێکیان لە نێوان ٥٠٠ دۆلار تا دوو هەزار دۆلاردایە. دابینكردنی بودجە بۆیان، بە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمەوەیە، چونکە ئەندامەکانی هاوڵاتی هەرێمی کوردستان نین. هەرچەندە، فەرماندەی گشتیی ئەو هێزە ڕایگەیاندوە کە مووچەی هێزەکانیان لە سەر زێرەڤانی و وەزارەتی پێشمەرگەیە. بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە، ڕەتی دەکاتەوە ئەو هێزە سەر بە ئەوان بێت و مووچەیان بۆ دابین بکەن. میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە دەڵێت: هێزی ڕۆژ هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە. هەروەها لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری وردەکاریی پێکهێنانی ئەو هێزە نییە.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی لیژنەکە دەڵێت: تا ئێستا وەزارەت وەڵامی نەداوینەتەوە دەربارەی پێکهاتە و خەرجییەکانی هێزی ڕۆژ. هەڵەدنی دەشڵێت: هێزی ڕۆژ بەدەرن لە یاسا و دامەزراوەکانی حکومەت، لەلایەن حزبێکەوە هاوکاری دەکرێن و پڕچەک دەکرێن.

هێزی ڕۆژ کێ ئاراستەیان دەکات؟

لە ئێستادا پەدەکە، چەکدارانی هێزی ڕۆژی بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی هەرێمەکانی گەریلا کردوە. شەوی ١٣ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی بادینان، چەکدارانی ئەو هێزە تەقەیان لە تیمێک گەریلای پەکەکە کرد و سێ گەریلا بریندار بوون.

میدیاکانی پەدەکەش ڕایانگەیاند، لەو شەوەدا، ئەفسەرێکی هێزی ڕۆژ بەناوی جاهید عەبدولڕەحمان کە خەڵکی باکووری کوردستانە کوژراوە. ئێستا پەدەکە لە ڕێگای هێزی ڕۆژ و لە ژێر ناوی پێشمەرگەدا، بوەتە هۆی دروستکردنی ئاڵۆزیی و ئاگری شەڕی کورد بە کورد خۆش دەکات. چاودێرانیش پێیان وایە، پەدەکە بەمشێوەیە خواستی دەوڵەتی تورک پێکدەهێنێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟