لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

"هامنۆ" هاوژینی حسێن یەزدان پەنا کێیە؟...

Friday, 01.01.2021, 12:58 PM


هامنۆ نەقشبەندی کچی مەسعود نەقشبەندی نەوەی شێخ عوسمان نەقشبەندی تەمەن 40 ساڵ لە دایکبووی ساڵی 1980ی بیارەی ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوسەری چەندەهەمی حسێن یەزدان پەنا و بەرپرسی ماڵی و دارایی پارتی ئازادی کوردستان.
چێرۆکی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری هامنۆ لە تەمەنی چواردە ساڵی لەگەڵ حسێن یەزدان پەنا بە پێچەوانەی هەموو هاوسەرگیریەکی ئاسایی بۆ تاوانێک دەگەڕێتەوە کە برایەکی یەزدان پەنا بە ناوی سەعید بە بەردەوامی سەردانی ماڵێ کاک مەسعود باوکی هامنۆی دەکرد ئەوکات سەرە ڕای ئەوەی کە حسێن خاوەنی خێزان و مناڵ بوو و هاوژینەکەی خەڵکی ڕانیەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بوو بەڵام ئەو حەزی لە خوشکە گەورەی هامنۆی دەکرد و ئەویش ئامادە نەبوو شووی پێ بکات، دواجار حوسێن بۆ ئەوەی هاتوچوی براکەی لەگەڵ ماڵێ هامنوێ خێزانی ئێستای بپچڕێنێت، پێیان ڕادەگەینێت کە ڕێگا نەدەن چیتر کاکی سەردانیان بکات بۆ ئەو مەبەستەش چەکێکی تایبەتی خۆی ئەداتە کۆسار براکەی هامنۆ، دوای دەمەقاڵی نێوان سەعید و کۆسار براکەی هامنۆ چەکی لێ دەردێنێت و کوشتنی سەعیدی بە ناچاری لێ دەکەوێتەوە چونکە سەعید پێ وتبو چەکی حسێنی برام بە دەست تۆوە چی ئەکات، کە دواتر بە پێدانی کچەکەیان بە حوسێن یەزدان پەنا بۆ ماوەیەکی کاتی کۆتای بە کێشەکە دەهێنرێت تا گەڕانەوەی باوکی حسێن یەزدان پەنا بۆ کوردستان و بە ئێعترافی سمکوی یەزدان پەنا براکەی حسێن ڕاستی تاوانەکەی بۆ بنەماڵەکەی ئەگێرێتەوە کە سەعیدی کوڕی لە لایەن کۆسار بە بڕیاری حوسێنی کوڕی کوژراوە، لە سەر ئەم پرسەش باوکی و بنەماڵەکەی نێوانیان تێک ئەچێت و پێوەندیان دەپچڕێت و تەنانەت وەسیەتیشی کردبوو له کاتی مەرگی باوکی دا لە مەڕاسمی به خاک سپاردن حسێنی کوڕی بە هیچ شێوازێک مافی بەشداری کردنی ناشتنی تەرمی باوکی نەبێت کە دواتر بە تەداخولی بارزانی دوای سێ ڕۆژ مانەوەی تەرمی باوکی حسێن یەزدان پەنا له سارد خانە ،ڕێگای ئەوەیان پێدا بەشداری مڕاسمی بە خاک سپاردنی باوکی بکات،چونکە بۆ ئەو وەک سەرۆک حیزبێک زۆر گران دەکەوت و دەنگی ئەدایەوە کە چۆن لە مڕاسمەکەدا بەشدار نەبووە ئەوەش ڕوداوەکەی بۆ هەموو خەڵکی ئاشکرا دەکرد و دەستەکەی کەشف دەبوو کە وەک سەرۆک حیزب و لە سەر حیسابی میلەتێک چۆن سەرڤاڵی مافیاگەری و چەتەگەرین لە باشوری کوردستان بە بێ ئەوەی تا ئێستا یەک فیشەکیان بەرامبەر ئێران تەقاندبێت،هەر چەندە لەو چەند ساڵانەی ئەخیردا ڕووی ڕاستەقینەی ئەو مۆرەیە بە هاتنە دەری ئەندامانی ئەو حیزبە و ڕۆشتنیان بۆ ئورووپا ئاشکرا بووە کە لە ناوخۆی حیزبدا سەرڤاڵی چ کارێکن و کوشتنی ئەندامەکانیشی لە ئوروپا لێکەوتۆتەوە کە سەرۆکی پاک بە ئەنجام دانی تاوانی تێرۆر تێوەگلاوە بۆ ئاشکرا نەبونی تاوانەکەیان لە ناو ئەو حیزبەدا دەستیان داوەتە تەسفیەی ئەندامانی پێشووی ئەو حیزبە لە ئورووپا.
هامنۆ کە تەنیا بە سیفەتی ئەوەی هاوسەری حسێن یەزدان پەنایە بە بڕیاری تاک لایەنەی سەرۆکی حیزبە ستالینیاکە کراوەتە بەرپرسی ئوموری ماڵی و دارایی کە لە لایەن pdkی عێراقەوە لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بودجە و ئیمکاناتی سەربازی و خەرجیەکانی فەراهەم دەکرێت.
تەنیا ناوچەی گەشتیاری مێرگەپان، هاوین هەواری دوکان بڕی نیو میلیون دۆلار موڵکی بێ تاپۆی کڕیوە هەر وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەوانە موڵکی گشتین و لە لایەن بەرپرسانی باڵادەستی ئەو شوێنە داگیر کراون و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت،موڵکەکە یانزە دۆنمە کە بەس درەختی بەرووی لێ ڕواوە و هەر چوار دەوەرەی تەلبەند کراوەو لە ئێستادا لە لایەن وەکیلی هامنۆ بە مەبستی فرۆشتنەوەی هەڕاج دەکرێت کە نرخی ئێستای ئەو موڵکە 20 دەفتەر دۆلارە.
مانگانەش چەند جار شابانو بە مەبەستی سەردان کردنی ئەو شوێنە بە ئاخر مۆدێل سەیارەی گولە نەبڕی جام ڕەش،سەردانی ئەو شوێنە ئەکات. هامنۆ لە هەولێر خاوەنی هۆتێلێکی تایبەتە و لە وڵاتی ئاڵمانیاش خاوەنی یەکێک لە باشترین ڕێستورانتەکانی ئەو وڵاتەیە کە لە لایەن کەسێکی ڕۆژهەڵاتی بە ناوی ئەیوب ئەیوبی بەڕێوە ئەچێت و هەروەها لە ئەمریکاش پارەیەکی خەیاڵی بۆ سەرمایەگوزاری داناوە ئەوەی کە ئەوان پێی دەڵێن بیزینێس و پێیان شەرمە بڵێن لە سەر حیسابی خەڵکی بەش مەینەتی باشور های لایڤ ئەژین و لاکچێری شێش و بێش لێ ڕا ئەکێشن و بڕی پانزە دەفتەر دۆلاری کوڕێکی باشوری لە ساڵی 2015وە لەلایەتی و پێی ناداتەوە.
پارەیەکی یەکجار زۆریشی بە کوڕێکی سلێمانی بە ناوی ئەحمەد دابوو بۆ کڕینی موڵک و خانوو لەو پارێزگایە کە دواتر کوڕەکە بە هۆی بازرگانی چیمەنتۆ لە گەڵ ئێران زەرەرو زیانێکی زۆری پێ کەوت و ئیفلاسی هێنا ،ئەوانیش دوای داوا کردنی پارەکەیان هەڕەشەیان لێکرد و بە ڕوداوێکی دڵتەزێن گیانی لە دەست دا کە لە یەکەم کۆمێنت دا فەیس بوک و وێنەی کوڕەکە دا ئەبەزێتم.لە پارێزگای هەولێرش لە گوندی ئیتالی بەشی ئورووپاکەی خاوەنی چەندین شۆقەن کە بنەماڵە و کەسانی نزیکی خۆیانیان تێدا نیشتەجێ کردون.

قسە کردن لە سەر ئەو حیزبە و سەرۆکەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو لە کات و مەجالێکی گونجاوا دا زۆر بە ووردی لە سەری ئەدوێم.ئەمەش مشتێک لە خەرمانی چەتەگەری ئەڕبابەکانی کوردایەتی کە بە ناسیونالیزم خوازیاری دەست نیشان کردنی سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن لەگەڵ ئێران و دیعایەی تێکۆشانم بۆ دەکەن و بە نیازن لە ئایندەدا ئەنجام دانی تاوانەکان و تێرۆر کردنی ئەندامانیان و تەسفیەکردنی دەنگی ناڕازی و داوێن پیسی و بە خەبات و تێکۆشان هەر رۆژەی لەوەڕیان لە باشور و ژیانی شاهانەیان لە سەر قوتی گەلێکی برسی بە ملیارها دۆلار لە سەر خەڵک رۆژهەڵات حیساب بکەن و پێمان بفرۆشنەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟