لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی سەرکۆنەی وەزیری تەندروستی دەکات

Sunday, 01.03.2021, 01:12 PM



تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بە بەڵگەی وێنیەوە سەرکۆنەی ڕەفتارێکی وەزیری تەندروستی دەکات

بە گوێرەی ئەو وێنانەی دەست تۆرەکەمان کەوتوە، وەزیری تەندروستی لەم کاتەیا خەریکی نۆژەنکردنەوەی ئۆفیسەکەیەتی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تەندروستکارانی سەربەرزی کوردستان موچەیان نادرێتێ. بە گوێرەی سەرچاوەکانی تۆرەکەمان چەندین پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە بێ پارەیدا بەدوای کار دەگرێن بەڵام دەستیان ناکەوێ. بەڵام وەزیری تەندروستی بە بێ حسابکردن بۆ ئەو دۆخە خراپەی خەڵک و تەندروستکارانی تێدایە خەریکی کەمالیاتە.

ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارەی وەزیر دەکەین و داوا دەکەین بە زوترین کات لێکۆڵینەوەی لێبکرێ. هاوکات داواش دەکەین کە دەستەی نەزاهە لێکۆڵینەوە لەو ٣٧ ملیۆن دۆلارە بکات کە وەزارەتی تەندروستی دەستی کەوتەوە بۆ بەناو روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟