لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەرچاوە و شێوازی خەرجکردنی ٣٧ ملیۆن دۆلار بۆ کۆرۆنا بە نادیاری ماوەتەوە

Sunday, 01.03.2021, 01:17 PM


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای ڕونکردنەوە لە وەزیری تەندروستی دەکات
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستی تۆڕەکەمانە، ٣٧ ملیۆن دۆلار بۆ کۆرۆنا لەماوەی ڕابوردودا تەرخانکراوە. بەڵام سەرچاوە و شێوازی خەرجکردنی ئەو پارەیە بە  نادیاری ماوەتەوە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، هاوکات زانیاری بەدەست گەیشتوە کە وەزیری تەندروستی خەریکی تەخشان و پەخشانکردنی بەشێکی ئەو پارەیەیە.
بۆ نمونە، وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، پارەیەکی زۆری بە فێرۆداوە لە بەناو نۆژەنکردنەوەی ئۆفیسەکەی خۆی لە ناو وەزارەتی تەندروستی.
ئەم ڕەفتارەی وەزیری تەندروستی لە کاتێکدایە کە پزیشکان و کارمەندان بە تەواوەتی موچەیان وەرنەگرتوە و نەخۆش ناچار دەکرێ لە دەرەوە دەرمان بکڕێ و پارە لە خەڵک وەردەگیرێ لە بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنا.
ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانەی وەزیری تەندروستی دەکەین. داواش لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی داواکاری گشتی و دەستەی نەزاهە و پەرلەمان دەکەین لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بکات کە بۆ کۆرۆنا تەرخانکراوە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/٣

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟