لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئیدریسی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە

Friday, 03.19.2021, 12:27 PM



بە بەڵگەوە:
ئیدریسی کوڕی نێچیرڤان بارزانی سەدەها دۆنم لە نێوجەرگەی هەولێر داگیردەکات، بەهاکەی ملیاردەها دۆلارە

د.كه‌مال كه‌ریم (وەرگرتنی لە پەیجی واژو)

بۆ پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکومەت کە بانگەشەی دژە گەندەڵی دەکات، ڕای گشتی کوردستان، جەماوەری بەشخوراوو ئیهانەکراوی هەولێری داگیرکراو، تاکە کەسێک لە ڕێگای باوکی یەوە بۆتە گەورەترین مولکداری هەولێر، کەچی ڕۆڵەی ئەم شارە زۆرن کەوا پەنجا مەتریان نی یە لە سەری نیشتەجێبن، ئەمە چ  دادپەرەوەرییەکە چۆن لەم زوڵمە بێ دەنگ بین، بێ دەنگ بون لەم تاڵانە گەورەیە خۆی دەمانکاتە شەریکی تاوانی  وا.
بە گوێرەی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەو لە یەک شوێندا ١٩٩٦٦ مەتر دراوە بە کۆمپانیای ڤێرتێکسی سەر بە ئیدریس نێچیڤان بارازنی دەکەوێتە تەنیشت بارەگای نێچیرڤان بارزانی خۆی، بەوەش چاویان تێر نەبوە لە شوێنێکی تری پشت بارەگای نێچیرڤان بارزانی باوکی دەستی بەسەر ٥٦٦ دۆنمی تردا گرتوە بە ناوی هەمان کۆمپانیا گوایە یاریگەی گۆلفی لە سەر دروست دەکات.
بەڵام هێشتا مرۆڤی وویژدان زیندوو لە نێو پارتی و بنەماڵەی بارزانی و دەستەی وەبەرهێنان ماوە ئەم بەڵگەنامانەیان بۆ ناردوم دەستتان خۆش.
کە ئێمە دەڵێین هەولێر داگیرکراوە بوختان بە کەس ناکەین بە بەڵگەوە قسە دەکەین، جا هەر کەسەو وویژدانی خۆی،
ئێمە هەمو ژیانی خۆمان بۆ داکۆکی کردن لە ڕاستی و عەدالەت تەرخان کردوە هەرواش دەمێنێنەوە، سەرکەوتینش هەردەم بۆ حەقە جا زوو بێت یا درەنگ.

بەڵگەکان؛









ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟