لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دیسان مافیاکانی کوردایەتی هەوڵی بەیاسایی کردنی چەتەگەری نەوت ئەدەن !

Sunday, 03.21.2021, 03:26 PM



ئەوەی لەساڵانی پێشوودا لەدۆسیەی نەوت دا ڕویدا ئەوەئاشکرا بوو بۆهەموو لایەک کەهەرێم نایەوێت بەهیچ شێوەیەک هیچ بڕەنەوتێک ڕادەست بکات لەبەرامبەر پشکی هەرێمدا وحکومەتو پەڕلەمانی عێڕاقیش ئەو پارەیەیان بڕی کەلە بەغداوە دەهات ئەوەشی هاتبوو حکومەتی هەرێم بەپاساوی قەرزو پارەی کۆمپانیاکان ئەو بڕەپاڕەیەشی دەدزی ونەیدەدا بەمووچەی فەرمان بەران !
چەند ڕۆژێکە پڕۆژەی بودجەی عێراق بۆساڵی ٢٠٢١چۆتە پەڕلەمانو لەلایەن لیژنەی دارایی پەڕلەمانو لایەنە سیاسیەکانەوە تاوتوێی پڕۆژەیاساکە دەکەن کۆتا بڕیار وابوو کە هەرێم ڕۆژانە بڕی ٤٦٠هەزار بەرمیل ڕۆژانە بدات بەسۆمۆ لەم بڕە بەشی پێویستی ناوخۆو پتڕۆدۆلارو شایستەکانی کۆمپانیاکانی نەوتی بەنەوتی لێ بدەنەوە بەهەرێم واتە نزیکەی ٢٦٠هەزار بەرمیل بدەن بەعێراق (کەهەرێم پێشتر دەیوت ئێمەئامادەین ئەوبڕەنەوتە بدەین)بەڵام هەرێم چونکەنیازی نیەنەوت بدات دەڵێت پارەی ٢٥٠هەزار بەرمیلەکە بەنرخی سۆمۆ دەدەینەوە بەعێڕاق(کەجیاوازیەکی زۆر هەیە لەنرخی سۆمۆوئەونرخەی هەرێم دەیفرۆشێت)
لێەرەدا هەرێم دەیەوێت وەک ساڵانی پێشوو بڕەپارەیەک مانگانە لەبەغدا وەرگرێت بێ ئەوەی یەک بەرمیل نەوت بدا بەبەغدا !
ئەمەش بێگومان خیانەتو زوڵمێکە لەدانیشتوانی کوردستان و مووچەخۆرانی دەکرێت:-
١-ئێستابەپێی بودجەی عێڕاق هەرێم مانگانە بڕی ٩٠٠ملیار تا یەک تڕلیۆن دیناری بەردەکەوێت خۆ ئەگەر پارەی ٢٥٠هەزار بەرمیل بەنرخی سۆمۆ کەلەئێستادا نرخی نەوت نزیکەی ٦٥دۆلارە لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ دەکاتە ٩٠٠ملیارەکە واتە هیچ بۆهەرێم نامێنێتەوە خۆئەگەرنرخی نەوت زیاتربەرز بێتەوە هەرێم زەرەر دەکات ودەبێت پارە بدات بەبغداد
٢-ئەگەرحکومەتی هەرێم بەنەوتی نەوتەکە بدات بەسۆمۆ لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ ئەو کاتە پشکی هەرێم کەزیاتر لە٩٠٠ملیاردینارە مانگانە وەری دەگرێت کەبەشی مووچەی هەموو موچەخۆران دەکات بەبێ لێبڕین بەڵام هەرێم بۆئەمەناکات؟
لەبەر دوو هۆ یەکەم بەهۆی ئەوگرێ بەستە شاراوانەی لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کردوانە ودوەم بەهۆی پشکی کۆپانیاکانی خۆیان کەبۆهەر بەرمیلێک زیاتر لە٣٠دۆلار دەبەن واتە بۆ٢٥٠هەزار بەرمیلەکە ڕۆژانە ٧٫٥ملوێن دۆلار بۆخۆیان دەبەن ئیتر بۆئەوان گرنگ نیە چ زیانێک لەبودجەی هاوڵاتی دەدەن بەتایبەت موچە خۆران
٣-لەبودجەی ئەم ساڵدا بڕگەیەک لەلایەن هاوپەیمانی هیواوە زیاد کراوەکەمووچەی فەرمانبەرانی جنسیەو جوازات وبەنداوەکان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق بەڵام لەلایەن دووحزبی جووت بنەماڵەوە دەیانەوێت ئەوبڕگەیە لابەرن بەبیانوی ئەوەی سیادەیان بەسەرئه وفەرمانگانەدا نامێنێت کەتەزویرو پێناسەی تەزویریان پێ دروست کەن بۆ کاتی دەنگدان !
٤-ئێستا لایەنە شیعەکان دەیانەوێت بڕگەیەک زیاد بکەن کەئەگەر هاتوو هەرێم پابه ندی ڕێکەوتنەکەنەبێت هیچ بڕەپارەیەکی نەدرێتێ هاوشێوەی یاسای قەرز کەچی هەرێم ڕازی نیەو ڕێکەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە (چونکەخۆی دەزانێ پابەند نابێت)!
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کەهەمیشە ئەم دووجووت بنەماڵەیە هەرگیز بەرژەوەندی میللەتیان ناوێت بەڵکو ئەوەی دەیانەوێت قازانجی کۆمپانیاکانی بنەماڵەکانیان و زیاتر سوککردنو بەکۆیلە کردنی میللەتە دواتریش بەدروشمی حەماقەتی کوردایەتی ئەمە بەشۆڕشگێری و کوردایەتی بەمیللەتی گەمژە دەفرۆشنەوەو کاسەلێسو مەسینەهەڵگرەکانیشیان دەکەونە دەهۆڵ کوتین وهەلهەلە کێشان بۆیان !


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟