لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە یادی ڕاپەریندا، حەزم دەکرد کوڕە موستەشار بومایە!

Saturday, 03.06.2021, 09:54 AM



ئارەزو دەکەم کە من لە بری ئەوەی کوری پیاوێکی تا سەر ئێسقان جەلالی ، کورە موستەشارێک بومایە ، ئیدی دایکم هەرگیز بە ترسەوە چاوی نەکردە خەو ، هیچ کاتێ لە دراوسێ و خەڵکی کۆڵانەکەمان نەدەسڵمیەوە ، براکانم و خۆشم دەبوینە دەستی ڕاست و چەپی باوکم ، لە بری ئەوەی بکرێن بە عەسکەر چەکداری لای باوکی موستەرشارم دەبوین ، براکەم نەدەبوو بە پێشمەرگە ، دایکە کڵۆلەکەم خەمی شارو شاخی نەدەدا بە کۆڵیداو بەشوێن سۆراخی نامەیەکی براکەم ئەم لادێ و ئەولادێی نەدەکرد ، براکانی ترم لەبەر قورسی و جەنگی نەبراوەی قادسیەی صدام فرار نەدەبوون ، شەوان بە ئیسراحەت دەنوستین نەک لەهەر دەنگێکی دەرگا ئێمە ڕاچلەکێێن وەک پشیلەیەکی تۆقیو ، ئیدی منیش بە ئازادی لە کۆڵان و گەرەک بە ئارەزوی خۆم دەگەڕام ، تا دەگەیشتمە قوتابخانە دە کۆڵان و پێچە بەدەورەم نەدەکرد ، هاوپۆلەکانم لێم دەترسان ، مامۆستاکانم لە باوکی موستەشارم سڵیان دەکردەوە و نەیان دەوێرا سەیری ناو چاوم بکەن ، ئەگەر لە دەرسێک دەرنەچوبام یەک مۆڕەی باوکم بەس بوو تا نمرەی باشم بۆ دانێێن ، دایکم و خوشکەکانم هەمیشە چاوبەفرمێسک نەدەبوون گەر ئێوارەیەک برایەکم یان خۆم درەنگمان پێ بچوایە بۆ ماڵەوە ، بەشداری ئەنفاڵمان دەکردوو ، کەلاوەکەی بەرامبەر ماڵمان دەکرد بە مەخزەنی شتی تاڵانکراوی لادێکان ، هەمیشە چەکدار لەبەر ماڵمان دەبوو ، هیچ شتێکمان پێ عەیب و عار نەدەبوو ، لە پێش ڕاپەریندا ، ( ئەندازیارانی ڕاپەرین ) بە رێزەوە نامەیان بۆ باوکی موستەشارم دەنوسی ، کە لوتف بکات و لەگەڵیان بێت ، ئێمەش دەبوین بە پاڵەوان و رزگارکەی نیشتمان ، باوکی موستەشارم لاگەڵ سەرکردەو سەرۆکی حیزبەکان وێنەی دەگیراو ، میوانداری دەکراو میوانداریمان دەکردن ، دەستی رێزیان دەخستە سەر شانی باوکی موستەشارم ، لە کۆنگرەی حیزبدا لە ریزی پێشەوە دادەنیشت ، منیش دەبووم بە کادری پێشکەوتوی حیزب و ڕاگەیاندکارو و خاوەن مەنصەب ، باوک و دایکیشم بە پلەیەکی گەورەی سەربازی خانەنشین دەکران ، خوشکەکانم دەبونە بەرێوەبەری فەرمانگە یان مودیر عام ، دەبوینە بزنز مان و خاوەن کۆمپانیاو ، ئەندام پەرلەمان و وەزیرو ئەندامی سەرکردایەتی حیزب . بە یاسا `قەدەغە دەکرا بڵێن جاش ، چونکە ناویان نان چەکدارەکانی سەر بە رژێم ، لە ساڵیادی ڕاپەریندا باوکی موستەشارم لە تەنیشت سەرکردەکانی شاخەوە دەبوو ، مەدالیای رێزیان دەکرد بە یەخەدا ، نەوەک ئێمەی بەشمەینەت لە هەدوو دنیا ، پڕ بە دڵ ئارەزوم دەکرد باوکم لەبری ئەوەی شەست ساڵ بە تۆخی جەلالی بوایە ، موستەشارو جاش بوایە ، ئارەزوم بوو بریا منیش کورە موستەشار بومایە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟