لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

عینایەت دەشتی- هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

Tuesday, 03.09.2021, 01:12 PM


عینایەت دەشتی
مێژوی ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەاڵیەتی دژی هەاڵواردنی ڕەگەزی و جنسی و چەوسانەوەی چینایەتی. ئەم ڕۆژە ڕۆژی مێژوییە بۆ خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافی یەکسانی و هەلومەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا.. هۆکاری دیاری کردنی ڕۆژی هەشتی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێز لێنانە بو مێژوی خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئەمەریکا لە ساڵی ١٨٥٧ . هەلومەرجی دژواری کاری بێوچان و موچەی نیوەو ناتەواوی کرێکارانی ژن، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وەاڵتانی خاوەن پیشەسازی شان بەشان لەگەڵ پیاوان هاتبونە مەیدانی کارەوە، ئەوانی ناچار دەکرد ناڕەزایەتی دەرببڕن و بێنە کۆڕی خەباتی یەکسانی خوازیەوە چە بە شێوازی ڕێکخراوەیی بەرنامەڕێژی کراو یان تۆکمە دژی ئەو چەوسانەوەیە.. لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی دەسکرد، دەستیاندایە مانگرتن بۆ پیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی نالەباری کارو و خراپی موچەیان. بیرەوەری ئەم مانگرتنە لە الی کرێکارانی ئەم بەشە مایەوە و ناڕەزایەتی گشتی لەم بارودۆخە الی ژنانی کرێکار بەردەوامە تاکو ئەمڕۆشی لە گەڵ بێت.. هەشتی مارس، ١٩٠٨٨ دووای نیو سەدە، ژنانی ماندو نەناسی بنکەی دەسبافی کەتان لە شاری نیۆیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بە هۆی هەاڵواردن و هەژاری و گوشاری زۆری کار و موجەی نیوەو ناتەواو دەستیاندایە مانگرتن. کاربەدەستانی کارگەکە بۆ سەرکوت کردن و پێشگرتن لە ئاشکرا بونی لە ناو بەشەکانی تردا ئەو ژنە مانگرتوانە لە شوێنەکەی خۆیان دەستبەسەر دەکەن. بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەکە دەکەوێتەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم دەربازیان دەبێت،زیاتر لە سەد کرێکاریژن لە ئاگردا گیانیان لەدەست دەدەن.. یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژن لە مانگی مارسی ١٩١١ لە دانمارک، ئاڵمانیا، نەمسا، سویسرا و ئامریکا بەڕێوەچوو، بە مەالین ژن بەشداری بەڕێوەچونی ڕۆژی ژن بوون. سەرەکی ترین داخوازیەکانیان ئەوکاتە بریتی بوون لە یاسایەک بۆ پاڵپشتی کرێکارانی ژن، مافی دەنگدان و بەژداری لە هەڵبژاردن، دژای ەتیکردن شەڕی ئەمپریالیزمی نێودەوڵەتی، هەقدەستی یەکسان بۆ ژن و پیاو لە کاری یەکسان، ٨ سەعات، پشتگری لە دایک و منداڵی ساوا و دیاری کردن النیکەمی هەقدەست. ئەزمەی ئابووری گشتی جیهانی لە ساڵەکانی سیەکانی سەدەی ڕابردوو و هەروەها بەرز بونەوەی هەڕەشەی فاشیزم لەم پەیوەندیەدا، پرسی ژنان و دۆخی خەباتی ئەوانی خستە پەراوێزەوە. لە نێوان دو شەڕی گەورەی جیهانی، بێجکە لەو داخوازیانەی کە پێشتر ئاماژەم پێکرد، داخوازی مافی منداڵ لەبار بردن و داکۆکی لە دایکان بووبە زەرورەتێکی گەورە، خەبات بۆ لەباربردن بزوتنەوەیەکی بەهیزی لێکەوتەوە، بە هۆی نالەباری ئابوری ئۆروپا، سااڵنە نزیکەی یەک میلیۆن ژن ناچاربوون منداڵ لەبار بەرن، لەبەر ئەوەی توانایی بەخێوکردنیان نەبوو . کاریگەری خراپی نا یاسایی بوونی منداڵ لەباربردن، و بەڕێوە چونی ئەم کردەوەیە بە شێوەی نا یاسایی و دور لە چاودێری تەندروستی، لە ساڵی ١٩٣١ بە تەنها لە ئەڵمانیا ٤٤٠٠٠ ژن بون بە قوربانی ئەو کارەساتە.. لە الیەکی ترەوە کێشەی جیاوازی نیوان ژن و پیاو لە بەرانبەر کاری یەکسان، کەم کردنەوەی کاتی کاری، دابەزاندنی نرخی شتومەک داخوازیەکانیان بوو، کە بۆ ئەمڕۆی ئێمەش نامۆ نین.. بە هاتنە سەرکاری دەسەاڵتی دیکتاتۆر و فاشیست لە ئەڵمانیا، و قەدەغە کردن هەر جۆرە ڕێکخرای موخالیف، دەرفەتی پەر سەندنی ئەم ڕۆژەی الواز کرد.. لە دووای شەڕی جیهانی دووەم، لە واڵتانی ئوروپای ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٤٠ بۆنەی هەشتی مارس بەڕێوەچوو، لەم واڵتانە بە ڕەسمی لە الیەن دەوڵەتەوە شکۆدار بەڕێوەچو وەک نیشاندان خەمخۆری بۆ کێشەکانی ژنان.. ئێستە هەشتی مارس لە زۆربەی زۆری والتانی دونیا هەموو ساڵێک ڕیزێکی تایبەتەوە بەڕێوە دەچێت، و وەک ڕۆژی ناڕەزایەتی گشتی و توندو تیژی بەرانبەر بە ژنان، وە هەر وەها ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە بنەمای ئەم خەباتەیان هەڵگیرسان بۆ باشتر کردن دۆخی ژنان.. دەسکەوتەکانی ڕابردوو و پێشڕەوی بۆ چەسپاندنی یەکسانی هەمەالیەنە بۆ سەپاندنی مافە سەرەتای و ئینسانیەکانی ژنان، کەم نین. لە زۆربەی واڵتانی جیهان مافی دەنگدان و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەشداری هەڵسوڕانی سیاسی و کۆمەاڵیەتی بە رەسمی ناسراوە ..هێشتا لە زۆربەی واڵتانی جیهان، لە چوارچێوەی ژیانی هاوسەریدا لە الیەن کۆمەڵگاوە یان شوێنی کار ژنان ڕوبەڕوی توندو تیژی دەبنەوە، یاسای مەزهەبی و پیاوساالری دژە ژن لە زۆربەی واڵتە دواکەوتوەکانی جیهاندا ژنان ئازار دەدات و کاری پێدەکرێت، هێشتا لە پێشکەوتوو ترین واڵتانی جیهانیش هێزی کاری ژنان بەرانبەر بە کاری یەکسان لەگەڵ پیاوان، تا رادەیەک جیاوازی بە خۆیەوە دەبینێت.. زۆربەی نەخوێندەوارەکانی جیهان ژنانن، ژنان و مندااڵن گەورەترین قوربانی ئاوارەیی و دەربەدەری ناکۆکیەکانن. دیاری کردنی جلوبەرگ بۆ ژنان، حیجابی زۆرەملی، دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی، توند و تیژی و تیرۆر لە ژێر ناوی ناموس و شەرەف، نمونەی سەرەکی و ئاشکرا یە کە ڕۆژانە وەک دیاردەی ئاسایی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟