لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە بەرپرسانی باشوری کوردستان دەکات

Thursday, 03.11.2021, 03:20 PM



(وەرگیراو لە دوو ووتاری رۆژنیوز)

بەهۆی بوونی نەخشەی کوردستان، لەسەر یەکێک لەو پوولانەی کە لەکاتی سەردانکرنی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر، نمایش کرا، وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک، هەڕەشە لە بەرپرسانی باشوری کوردستان دەکات و دەڵێت: “بیرتانە ڕیفراندۆم توشی چ شکستێکی کردن”.
لە کاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ شاری هەولێر، لە ٧ی ئەم مانگەدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە بەردەم پاپا فرانسیس شەش پوولی نمایشکرد، یەکێک لە پولەکان وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە و ئەوەش کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکی توڕەکردووە.
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک، راگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە کە تیدا هاتووە: لە نێو ئەو پوولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن “ئیدارەی هەرێمی کوردی باکوری عێراق وەکو یادەوەری چاپکراون، پوولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگایەکی وڵاتەکەمانیشی لەخۆگرتووە”.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی هەروەها دەڵێت: “هەندێک بەرپرسی لە سنوور دەرچووی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکوری عێراق، مەرامی بەکارهێنانی ئەو سەردانەیان هەیە بۆ خستەڕووی خەیاڵە خاوەکانیان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی عێراق”.
لەبەشیکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەشدا وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە بەرپرسانی باشوری کوردستان دەکات و وەک ئاماژەیەک بۆ دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلوولی 2017ی دەڵێت: “پێگەکانی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکوری عێراق بە باشترین شێوە بیریان دێتەوە، کە ئەم هەوڵە پەنهانانە بە چ شکستێک کۆتاییان هاتووە”.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوە داوای روونکردنەوە لە بەرپرسانی هەرێم دەکاتو دەڵێت “چاوەڕوانین دەستبەجێ ئەو هەڵە مەترسیدارە ڕاستبکەنەوە “.


دەوڵەتی تورک فاشیزمی خۆی بۆ کورد و باشووری کوردستان دووپاتکردەوە
  نمایشکردنی پوولێکی ڕەمزی کە نەخشەی گەورەی کوردستانی لەسەرە، ئاگری بەردایە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئێران، ئەنقەرە تا ئاستی سوکایەتی بە نەخشەی کوردستان بە دوای پرسەکەدا دەچێت و دژایەتی خۆی بۆ کورد و دەسەڵاتی باشووری کوردستان دووپات کردەوە، لە ناوخۆی باشووریش ئەم سوکایەتیانەی فاشیزمی تورک بە شکستی دەسەڵاتدارانی کوردستان لە قەڵەم دەدرێن.
دوای نیشاندانی چەند پولێکی ڕەمزی کە یەکێکیان نەخشەی گەورەی کوردستان و پاپای ڤاتیکانی لەسەرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تورکیا و ئێران بە توندی هاتنە سەر هێڵ و داوای ڕوونکردنەوەیان لە حکومەتی هەرێم کرد، تەنانەت دەوڵەتی فاشیزمی تورک تا ئاستی سوکایەتی بە نەخشەی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نواند.

هەڵوێستی تورکیای فاشیست
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر نمایشکردنی پوولە-کان لە بەردەم پاپای ڤاتیکان وتی: دەبێت هەرچی زووە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە بدەن لەبارەی ئەو هەڵە مەترسیدارە، پێشیوایە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سنووری خۆیان نازانن و ئەم سەردانەیان بەکارهێناوە بۆ ئاشکراکردنی خەیاڵە خاوەکانیان بەرامبەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی عێراق، بەبیری حکومەتی هەرێمیشی دەهێنێتەوە کە ئەو هیوا نهێنیانە شکستیان هێناوە.
هاوکات دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا “مەهەپە” سووكایەتی بە كوردستان دەكات و دەڵێت: “نەخشە زەلیلەكەیان لە ژێر پێماندایە”.

هەڵوێستی ڕژێمی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی بڵاوکردنەوە و چاپکردنی “پوول-کەوە گەیاندووەتە عێراق و داواشیکردووە دەستبەجێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت، هەروەها دەڵێت: بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە، هاوکات راشیگەیاندووە، ئەو کارە هەنگاوێکی دۆستانە و هاوڕێیانە نییە.

حکومەتی هەرێم لە پوول-ەکە پەشیمان دەبێتەوە
لە دوای لێدوانە توندەکانی ئەنقەرە و تورکە فاشیستەکانەوە، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە لێدوانێکی شەرمنانەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ بۆ پوولى پۆسته‌ پێشنیاز كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا پێشنیارە‌و نەبووه‌ته‌ بڕیار.
دووپاتیشیکردەوە له‌ كاتى هه‌ر بڕیارێكدا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستورى عێراق و سه‌روه‌رى ووڵاتان له‌ به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ تا ئێستا پێشنیارى هونه‌رمه‌ندێك بووه‌و هیچ مه‌به‌ستێكى له‌پشته‌وه‌ نه‌بووه‌.

کاردانەوەی ناوخۆیی چییە لەوبارەیەوە؟
دوای هەموو ئەو سوکایەتی و هۆشداریانەی تورکیای فاشیست لەسەر نمایشکردنی نەخشەی کوردستان و بێدەنگی بەرپرسانی هەرێم لە ئاست ئاڵا و نەخشەی کوردستان، لەناوخۆی هەرێمی کوردستان دەنگی ناڕەزایەتی دژی تورکیا و دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتایبەت پەدەکە بەرزبووەتەوە.
یوسف محەمەد، سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نوسیویەتی، “بزانن چەند بچوک و نزم سەریان نەوی کرد بۆ ئەو هەموو بێڕێزییەی تورکیا و نارەزایی ئێران بۆ پڕۆژەی پوول-ێک نواندیان، بەڵام چەند بە لووت بەرزییەوە گەنجی کورد لەسەر کۆمێنت و بەدواداچونی رۆژنامەوانی، توندی زیندان دەکەن و پەلاماری پەرلەمانتار ومامۆستا و رۆژنامەنوس و چالاکوانان دەدەن”.
یوسف محەمەد لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە ڕەخنە لە دەسەادارانی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: “سەرانی دەسەڵاتی هەرێم بە سیاسەتە چەوتەکانیان خۆیان لە بەرامبەر ئەوانیتر سوک کرد و گەلێکیشیان روبەڕوی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری کردەوە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر سەبارەت بە هێرشەکانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆ سەر نەخشەی کوردستان دەڵێت: كوردستان زۆر لە توركیا ڕەسەن ترە.
هەروەها ناوەندەکە ئیدانەی هەڵوەشانەوەی پوول-ەکەی نەخشەی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێم دەکات و داوا دەکات پولەکە بگێڕدرێتەوه، دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرا حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر وەڵامێکی بوێرانەدا، شەرمنانە پاشەکشەی کرد و پوول-ەکەی هەڵوەشاندەوە.
ستاندەر کە لە لایەن مەسعود عەبدولخالق نوسەر و ڕۆژنامەنوس و کۆمەڵێک کەسایەتی و ئەکادیمی باشووری کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو بێهەڵوێستیە بەرامبەر تورکیا نوێ نییە، هاوشێوەی ئەوەی بەرامبەر لەشکرکێشیەکانی تورکیا و هەبونی ۳٤ بنکەی سوپای تورکیا بێ هەڵوێستە.
هەروەها دەڵێت: لە سۆنگەی بێ هەڵوێستی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم، ستاندەر ناچارە لە جیاتی خەڵکی کوردستان و دامەزراوە فەرمیەکان وەڵامی توركیا بداتەوە و بڵێت: هەرچی ناوی كوردستان و نەخشەی كوردستانە دیسان پێش توركیا لە نەخشەی خەلافەتی عوسمانی هاتە كایەوەو گەشەی كرد.

هێمای پوول چییە لەناو هەر وڵات و حکومەتێکدا؟
پوولی پۆستە كە لە سەردەمی خۆیدا و ئێستاشی لەگەڵدا بێت بۆ ناردنی نامە بەكار دەهات و هەندێ كاری فەرمی دیكەشی پێ ڕایی دەكرا، لەسەر ئەو پوولانە چەندین وێنەی جۆراو جۆر و هێمای جیاواز هەبوون كە گوزارشتیان لە بواری شارستانیەت و كولتووری ئەو وڵات و شارانە دەكرد كە پوولەكەی تێدا چاپ دەكرا.
بۆ یەكەمجار لە ساڵی ١٨٣٧ لە وڵاتی بەریتانیا و لەلایەن بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی بەریتانی بەكارهات ئەویش دوای ئەوەی بیرۆكەكەی بە شێوەیەكی فەرمی بۆ پەرلەمانی بەریتانی بەرز كردەوە، بۆیە دوای گفتوگۆیەكی زۆر ڕازی بوون لەسەر ئەوەی پوولی پۆستە بۆ نامە ناردن و هەندێ كاروباری دیكەی وڵات بەكار بێت و شێوەیەكی فەرمی وەربگرێت.

وڵاتێكی ئەوروپی ئاڵای كوردستانی لەسەر پوول-ی فەرمی داناوە
لەسەر داوای نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا، فەرمانگەی پۆستی بەلجیكا، لەسەر یەكێك لە پوولە فەرمییەكانی وڵاتەكەی، وێنەی ئاڵای كوردستانی دانا و دواتر چاپی كردووە.


چیرۆکی پوولە-کان لە کوێوە هاتن؟
رۆژی ٧ی ئەم مانگە، وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش “پوولی پۆستە – طابع بريدي”ی بە بۆنەی سەردانی مێژوویی پاپا بۆ کوردستان دەرکرد.
لە ساڵی ٢٠١٣وە هەرێمی کوردستان کاری بە پێنج پوول-ی پۆستەی چاپکراو دەکرد کە پێکهاتوون لە: منداڵێکی کورد لە کاتی چوونی بۆ ڕێواس، چیای قەندیل، مۆنۆمینتی هەڵەبجە، پەرستگای لالش، شوێنەواری مێژوویی گوندی خەنس.
بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ دووبارە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم چوار پوول-ی نوێی دەرکرد کە یەکێکیان پێکهاتووە لە قه‌ڵای خانزاد وه‌ك هێمایه‌كی مێژوویی بۆ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ژن له‌ مێژووی كوردستان، هەروەها دیمه‌نی گوندێكی هه‌ورامان و منداڵێكی گوڵفرۆش به‌ چه‌پكێك نێرگز و تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان.
له‌ دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە له‌ ساڵی ١٩٩٣، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌ستی كردووه‌ به‌ چاپكردنی پوول-ی پۆسته‌ی هه‌رێم و كاریان پێده‌كرێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟