لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

فەرهاد كەركووكی: كەسێك لە باڕەكانەوە هێنرابێتەوە و كرابێتە هاوسەرۆك هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ دەكرێ

Tuesday, 03.09.2021, 03:49 PM



ئەم زانیارییانەی کە لێرەدا دەیخوێنیتەوە، لە راگەیاندەکانی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی خۆیانەوە وەرمانگرتووە ئێمە بە ناونیشانی (مافیاکان رووی راستەقینەی خۆیان و یەکتر پێشانمان دەدەن ) بڵاویان دەکەینەوە.
بەو مەبەستە لێرەدا بڵاویان دەکەینەوە، تا وەک بەڵگەی مێژوویی بمێنێتەوە، هەموو کەس ئاگاداربێت و بزانێت، کە ئەمانە چۆن لە دژی یەکتر تاوان و خیانەتەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن، چۆن بە هۆی تاوانی نیشتیمانیی و نەتەوەییە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەکان بۆ ئەو خەڵکە هێناوە.

باسنیوز 09/03/2021

”لاهوڕ نەخۆشە و هەست بە كەمی دەكات“

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک - گه‌رمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستەكانی میدیای نیو سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بە ”ئاسایی“ وەسف دەكات و رای دەگەیەنێت كە ”كەسێك لە باڕەكانی ئەورووپاوە كرابێتە هاوسەرۆك، هەر ئەوەی لێی چاوەڕێ دەكرێت“.

لە كاتێكدا هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە پاپا فرانسیس كرد و وەك ڕووداوێكی مێژوویی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرد، كەچی میدیا و پەیج و گرووپەكانی سەر بە لاهوڕ جەنگیی نیو سەرۆك، چەندان هەواڵی درۆیان لەبارەی ئەو سەردانەوە بڵاو كردەوە.

لە بەرامبەردا د. فه‌رهاد که‌رکووکی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک - گه‌رمیانی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”هاتنی پاپا بۆ کوردستان مێژوویی بوو، كەسێكی ئاشتیخوازه‌ و ڕێبازەكەی لە لایەن ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن که‌سەوە پێڕەوی لێ دەكرێت، كاتێك رووی كردۆتە عێراق و کوردستان، پێویستە هەموو شتێك بەلاوە بنرێت و باشترین بایەخ بەو سەردانە بدرێت“.

ڕوونیشی كردەوە، سەردانەكەی پاپا و ئەو قەداسە مەزنەی لە هەولێر كردی، ”گەورەترین سەركەوتنە بۆ گەلی كوردستان بە هەموو جیاوازییەكانەوە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە لە ملیۆنان كەسی مەسیحیی عێراق، ئێستا تەنیا ٣٠٠ هەزار كەسیان ماونەتەوە، ئەوانیش پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لە سایەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانیدا بە ئارامی دەژین، ئەمەشە وایكردووە هەولێر ببێتە وێستگە سەرەكییەكەی سەردانی پاپا“.

ئەوەشی نەشاردەوە كە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر كەوتوونەتە دژایەتیكردنی سەردانەكەی پاپا و ”پێیان هەزم ناكرێت كە لە كاتێكدا پاپا جگە لە بەرپرسانی دەوڵەتیی لە عێراق، تەنیا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای عەرەبە شیعەكانی بینیوە، لە هەرێمی كوردستانیشدا تەنیا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبۆتەوە“، لە كاتێكدا هەموان دەزانین لاهوڕ جەنگی و تاقمەكەی كەسانێكی خیانه‌تکارن و دژی كوردستان و تەنانەت دژی نیوەی حزبەكەی خۆشیان وەستاونەتەوە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی پێیوایە: ”لاهوڕ نه‌خۆشه‌، هه‌ست به‌ که‌می ده‌کات، له ‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ به ‌قوربانیدان و خەبات نەهاتووە، پیاوێكە لەسەر شەقام و باڕەكانەوە هێندراوەتەوە و كراوەتە هاوسەرۆك و مانگانە ملیۆنان دۆلاری دزی و قاچاخچێتی و مافیاگەریشی بەدەستەوەیە كە بەشێكی لە پەیج و گرووپە بێسەروبەرەكانی خۆی دەكات“.

سەرسوڕمانی خۆیشی لەوە دەربڕی كە سەركردە شۆڕشگێڕەكانی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چۆن ڕێگە بە كەسێكی وەك لاهوڕ دەدەن، ئاوا یاری بە چارەنووسی حزبەكەیان بكات و مێژووەكەشی ئاوەژوو بكاتەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كریستیانەكان لەو هەڵمەتەی میدیاكانی لاهوڕ جەنگی نیگەرانن و لە ئەنجامدا لاهوڕ خۆی زەرەری لێ دەكات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟