لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیتیلاعاتی ئێرانن..!!

Sunday, 03.21.2021, 01:10 PM


تۆمەتی نوێ.. دەستگیراوانی بادینان سەر بەئیطلاعاتی ئێرانن..!!
سێ ھەفتە لەمەوبەر لەکۆتایی ھەفتەی یەکەمی ئەم مانگە، دژە تیۆری پارتی و سەرۆکی حکومەت، سەفین دزەیی ( بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم ) بە دوولاپەڕەی فلۆسکاب .. کە بەزمانی ئینگلیزی نووسرابوو ، دەنێرنە قونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر .. !!
سەفین دزەیی، بە قونسوڵی بە وەکالەت دەڵێت:- (داواتان لێ دەکەین کە سەفارەتی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باچیتر خۆیان لەقەرەو باسی مەلەفی دەستگیراوانی بادنیان نەدەن)، ئێمە بەڵگەی نوێتان دەخەیەنە بەردەست کە ئەم گروپە سەر (بەئێرانن و کار بۆ ئیطلاعاتی) ئێران دەکەن .
لەوەڵامدا قونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر ، (دوو ڵاپەڕە پڕ لەتۆمەتەکە..!!)ی لەسەفین دزەیی وەرناگرن.
پێشی دەڵێن:- ئێمە خۆمان بەدوادادچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەم مەسەلەیە دەکەین ..!!
ھەر دوای ئەو سەردانەی سەفین دزەیی بۆ قونسوڵخانە، ئەمریکیەکان لەرێگای تایبەتی خۆیانەوە، پەیوەندی بەکەسوکاری گیراوەکانی بادینان دەکەن، دەپرسن ( ئایا ھیچ کام لەدەستگیراوەکان سەفەری ئێرانیان کردووە؟ ھەروەھا ھیچ کامیان زمانی فارسی دەزانن؟)
كەسوکارەکانیشیان بە نەخێر وەڵام دەدەنەوە.. بۆ ڕاستی دروستی ئەم پرسیارانە ، کەسوکاری دەستگیراوەکان دەتوانن ئەم مەسەلەیە پشتڕاست بکەنەوە..!!
لەلایەکی تر ئەمریکیەکان بەردەوامن لە بەدواداچوونی مەلەفی دەستگیراوەکانی بادنیان ، وە ئەوان چاوەڕی دەستبەکاربوون و سازدان و دواتر بڕیاری دادگای ( تێھەڵچوونەوەن- تەمیز)ن..
ئەوکات کاردنەوەو ڕێوشوێنەکانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆسیە دەخەنەڕوو.
بە گوێرەی بەداواداچوونی ئەمریکیەکان، ئێستا ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان لەحاڵی حازر ھیچ گوشارێکی فیزیکی و دەرنوونیان لەسەر نیە،
تەنیا زیندانی کراون .
شایانی باسە نیاز وایە لەم ماوەیە، دوای نەورۆز بەچەند ڕۆژێک ، ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ بڵاو بکرێتەوە، بەشێکی باشی ئەو ڕاپۆرتەش بۆ ڕەوشی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لەھەرێمی کوردستان تەرخانکراوەو لەخۆ گرتەوە..!!
ھەرچەندە نیاز بوو لەناوەڕاستی ئەم مانگە، ڕاپۆرتەکە بڵاو بکرێتەوە، بەڵام ھۆکاری دواکەوتنی ڕاپۆرتەکە پەیوەستە بە دۆخی تەندروستی و ڕێکارەکانی ( پەتای کرۆنا) لەئەمریکا.ھەر بەم ھۆیەوە ، ئەگەر ھەیە دوای نەورۆزیش بلاونەکرێتەوە.. ڕەنگە بکەوێتە مانگی چوار.
لەکۆتایدا دەڵێن :- ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران ، کاردانەوەی چی دەبێ؟ بەرامبەر بەو تۆمەتە کە وەک تەرفێک وێنا دەکرێ کە لە ھەوڵی نانەوەی پشێووی و نائارامیە لە ھەرێم ..!! ئایا راستە ئێران ھەوڵی داوە لەڕێگای ئەم چالاکوانانە قونسوڵخانەی ووڵاتان لەھەرێم بتەقێنێتەوە، ھەروەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەر لەدادگایکردنی ئەو چالاکاوانانە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئاشکرای کرد..؟؟ لەکاتێدا ئێران لەکاتی تەنگانەدا، ھەروەک دەسەڵاتدارانی ھەرێم دەڵێن .. بەردەوام فریادرەسی دەسەڵاتدارانی ھەولێر و ھەرێم بووە ..!!

( سەرچاوەی هەواڵ دلشاد مەجید Dilshad Majeed )


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟