لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە نێوان (مسیۆ )و (شاسوار ) دا

Sunday, 01.30.2022, 08:58 PM


لە دوای روخاندنی رژێمی بعسی صدام لە عێراق ، هەر زوو تێگەیشتم کە  هەرێمی کوردستان  لەسەر شێوەی سیستەمی بە فەساد دارزاوی مصری  موبارەک بنیات دەنرێتەوە ، هەر زوو یەکێتی و پارتی یان راستر مام جەلال و مەسعود بارزانی ، بە دیوێکی تردا وەک چۆن بە شەر هەرێمی سلێمانی و گەرمیانیان لە هەولێرو بادینان دابڕی بە شەرو سنوری دێگەڵە ،  بەم دیوەدا  لە رێگەی ئیتفاقی بە حساب ستراتیجی ، پیادەی نە شەرو نە ئاشتی ، نە یەک گرتنەوەی هەردوو دیوی دێگەڵەو نە کردنەوەی بە دوو حکومەتی وەک وایان لێ کردبوو ، بەڵکو بە فیتی خۆیان  جارێکی تر بە نەوعێکی رێویانەتر میلەت بهاڕن ، ئیدی ئەوان هەر لە ساڵی ١٩٩٢ کاتی یەکەمین هەڵبژاردن و یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم فێری نیو بە نیو بووبوون ، وەک ناویان لێ نابوو ٥٠ بە ٥٠  و بە جێگری وەزیریشیان دەوت رێگری وەزیر ، ئاخر  ئەگەر وەزیرێک یان مودیرێک یەکێتی بوایە ئەواجێگرەکەی بە هەمان واتا وەزیر یا مودیر بوو ، بە پێچەوانەشەوە وەزیر پارتی بوایە یەکێتیش لە بەرگی جێگر هەر وەزیر بوو ، جا لەدوای شەرو دوای چەند ساڵ دوو بەرەکی بەحسابی یەک بەرەکی جارێکی تر ، کردیان بە  دوو ئیدارە لە یەک حکومەتدا ، خواش هەڵناگرێ هەر لە سەرەتاوە پارتی  هەردوو ئیدارەی بە هی خۆی دەزانی ، هەروەک چۆن باوکێک دوو کوڕی هەبێت لە دوو ژن ، بەومانایەی پارتی ئەم دیو بازگەی دێگەڵە کە سلێمانی و گەرمیانە بە چاوی ئەو کوڕەی تەماشا دەکات لە ژنە  کۆنەکەیەتی واتە گێرێکی فەرقە لە تازەکەی ، ئەوان ئەزمونی ئەم حاڵەتەیان هەیە ، مەلا مستەفا چەند ژنی هەبوو لە نێویاندا  مەسعود و ئیدریسی پێش خست ، لەوانیش زیاتر مەسعود ، چونکە دایکی مەسعود هەم ژنی ئاخری بوو هەم  خاوەن نفوس و عەشرەتدار تر بوون .
مەخلەسی کەلام زۆر لە باسەکە لانەدەین
پارتی لەدوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا  هەرەسی بە گەورەترین ئۆپۆزسیۆن و نیو ملیۆن دەنگدەری حەقیقی و  دەنگی نارەزایی میلەت  بۆ هیوایەک کە ناونرابوو ، ئیتر بەسە کاتی گۆڕینێتی ، هێنا و  دوای ئەوەی مام جەلال تەواو خۆی و یەکێتی خستە باوەشی بارزانیەوە و بەو عومر و نەخۆشی و  بە مێزێکەوە دەگەرا  دەیشیراند دەنگ بدەن بە  کاک مەسعود سەرۆکی  ئێستەو خولی داهاتوش ،  ئیدی پارتی بە کردەوە بوو بە تاکە هێزو مەرجەعی گوێ لێ گیراوی هەرێمی کوردستان ،  ئێستە پارتی تەواو وەک حیزبی بەعس وایەو ئەوانی تر  لە یەکێتی تا هەموو حیزبۆکەکان ،  لە شێوەی حیزبە کارتۆنیەکانی سەردەمی بەعسن ،  ئیدی پارتی خۆی بریاردەری ئەوەڵ و ئەخیرە ،
بەڵام پارتیش لەو حاڵەتە تێگەیشتوە کە  ئەم سەردەمە سەردەمی تەکنیکی ئاڵۆزە لە هەموو  بوارێکدا ، سەردەمی سۆشیال مێدیاو  ، فروان بوونی بازنەی ئازادی ڕادەربڕینی تەکە ، سەردەمی جەنجاڵی ، دەبێت بۆ گرتنەوەی جڵەوی ئەو هەموو  پەرش و بڵاویە و جەنجاڵی یە  ئەمیش تەکنیک بەکار بهێنێت .
هەموو دنیا  چوە گوێی نەوشیروان مستەفاوە ، هەموو خەتەرێکی چونە ناو حکومەتیان بۆ رون کردەوە کە ئەم ئۆپۆزسیۆنە حەقیقی یە بروخێ ،  پارتی ئۆپۆزسیۆنێکی موزەیەف بۆ خنکاندنی  ئۆپۆزسیۆن دروست دەکاتی ئیتر رێگەی گەرانەوەی گۆرران بۆ شێوە ئەسڵیەکەی بە بلۆک و چیمەنتۆ سواغ دەدات ، گۆرران یەک رێگەی هەیە ئەوەش ئۆپۆزسیۆن بوونە تا سەردەمێک خۆی دەبێتە نیوە ی زیاتری پەرلەمان ئەوەش دوور نەبوو ، بەڵام نەوشیروان مستەفا تێنەگەیشت و تێنەگەیشت ، نەچو بە گوێان و نەچوو، دەستی دابویە یەخەی مام جەلال و ئیلاو بیلا دەبێ لە شارۆچکەی کۆیە بیدەم بە زەویدا .
ئۆپۆزسین لە یەکەم هەنگاوی چونە ناو حکومەت گلاو ئەستۆو ڕانی ورد بوو ،
لێرەوە فیلمەکە فیلمی ئەیگۆڕین کۆتایی هات
قۆناغی شاسوار و خوشکەکەی دەستی پێ کرد  
مصر دوای روخانی رژێمی محەمەد حوسنی موبارەک ، توشی گێژاوی  بەرێوەبردن و حکومەت و  پۆستەکانی ناو کایەی دەسەڵات بوو ،  ئەوە بوو بە هەڵبژاردن شانسێک درا بە  ئیخوان موسلمین کە  هەشتا ساڵە دەڵێن  ئێمە بگەینە دەسەڵات مصر دەکەین بە بەهەشت ئەو شانسەی پێ بدرێت ، ئەمما بە یەک ساڵ مصری کرد بە زیندانێکی گەورە ، گەورەترین کەنیسەی قیپتیەکان کە زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ بوو بە پێوەبوو ئەوان روخاندیان ، بە سەدان هەزار  بەڵتەجی خستبوە سەر شەقامەکان  بەتەما بوو هەرەمەکانیش بروخێنن ، کۆمەڵگەی مصر  وەک کۆمەڵگەی ئەفغانستانی سەردەمی تاڵیبانی لێ کرا بوو ،  محەمەد مورسی لە مصر و راشد غەنوشی لە تونس   لەگەڵ ئەردۆگان رێک کەوتبوون کە دەوڵەتی سوڵتانی عوسمانی دروست کەنەوە ،  لەم خەونە هەر زوو ڕایان پەراندن ، ئاخر لەشکری ئەم خەونەیان  داعش بوو .
دوای ئینقلابی  عبدالفتاح سیسی و لەناو چونی حوکمی ئیخوان ،  دیسان کۆمەڵگە توشی یان گیرۆدەی فەسادێکی مونەزەم بوەوە ، کە دروست لە هەرێمی کوردستانی فەسادی ئیداری و مالی کراوە بە یاساو مونەزەم  جێ بەجێ دەکرێت ،
هونەرمەندی گەورەی مصرو جیهانی عەرەبی ، عادل امام ، زۆر بە جوانی ڕوی  دزێوی ئەو گەندەڵیە بە سیاستەماتیک کراوەی ئەم ساڵانەی دوای روخانی رژێمی موبارەک دەردەخات بە چەندین  زنجیرە دراماو کاری  هونەری ،  لە زنجیرە درامای ( عوالم الخفیە ) ساڵی ٢٠١٨  باسی  دوست بوونی جۆرێک لە  ڕاگەیانی بە حساب  بەرەی گەل و  ئۆپۆزسیۆن ، دروست کردنی باندی سواڵ کردن ، دروست کردنی  زانکۆی و قوتابخانەی نمونەیی  بێ عیلم و بۆ پارە دروست کردن ، باسی  دزینی  پرسیارەکانی بەکەلۆری ، باسی  شەیتان بازاڕو هەرکەسە بە پشتی بەرپرسێک  پارە پەیدا بکات ، باسی کەرتی گەشتیاری و کردنی بە کەتی گەوادی و قەحبە فرۆشتن ، ..... هتد ، وە باسی
ئۆپۆزسیۆنێکی  بە حساب  دژی دەسەڵات ،بەڵام لە ژێرەوە کاری ئەساسیان دەستەمۆ کردنی کۆمەڵگەیە بۆ دەسەڵاتی  جێگیرکراو ، بۆ نمونە  مسیۆ کە ناوی شەهاب حامدە ،   کەسێکی پارەداری هەڵتۆقیوە  ،کە لە هەڵبەزو دابەزەکانی گۆڕینی رژێمەکان و   بەرهەمی شەیتان بازاڕی کۆمەڵگەی سەرلێشێواو ،  خاوەنی دەزگایەکی مێدیاییە بەناوی ( نبض الشعب ) لە بنیشیا لە پەرێزی خۆڵ کردنە چاوی کۆمەڵگەوە کە بە ئاشکرا دەنگی نارازیەکان کۆ دەکاتەوەو دژی ئەو بارە ناهەموارە کار دەکات ، دژی فەسادی ئیداری و مالی و دژی ئەو سیستەمە خراپەن ، دژی ئەو سیاسەتە دەجەنگن ، ئەمما  لە لایەکەوە خۆیان بە بەرهەمی ئەو فەسادە  ملیاردێرن و  لەورێگەیەوە دوو چۆلەکە دەکوژن ،  یەکێکیان  دەسەڵات دەیکوژێت بە کوشتنی  بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە لەپەنا ئەو ئۆپۆزسیۆنە موزەیەفە کاریان خۆڵ کردنە چاوی  کۆمەڵگەی بەهەژار کراوە  ،  بۆ نمونە ، بەزین گرانە بەنزین دابەش دەکات ، نەوت نی یە نەوت تەوزیع دەکات ، ئاو نی یە تانکەر بۆ گەرەکەکان دەنێرێت ، غاز نی یە غاز فەراهەم دەکات ، ئەمە  خەڵک نالێ لەکوێت بوو ، چۆن و بۆ کوێ و لە ساڵحی کێ ئەمە دەکەیت ؟  گەلۆ تۆ چۆن هەڵتۆقیت و  ئەم پشتەت بە کێ قایمە ؟ ناشێ وەک تەمسیلەکە بڵێی (  لەشکری ئێمە جوتیاری رەشو روتی هەژارە ) هەروەک پارەکەیەکی تەزوویر خراوەتە بازارەوە ، چۆلەکەیەکی خۆیان دەیکوژن کە ئیدی  جۆرێکی تر لە  کاسپی دەدۆزنەوە  بۆ زیاتر بە میاردێر بوون لەرێگەی دەسەڵاتەوە ئەمجارە بە پۆستی وەزیرو پەرلەمان و  سەرۆک کۆمارو چی و چی ،  جا ئەم فەسادە دەجێتە ناو کایەی هونەری سینەماو  کایەی ڕاگەیاندن و سۆشیال مێدیاو ، خوێبدن و زانکۆکان و  ئیتر برۆ بە تانیا
ئەوەتا بە ٩ کورسیەوە داوای جێ بە جێ کردنی ١٠ خاڵ لە پارتی دەکات ،ئەمەش چیمان پێ دەڵێ ؟
ئێستە پێم وابێت ئەوەی ئەم وتارەی بنی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بخوێنێتەوە ، تەواو تێدەگات شاسوار و خوشکەکەی  ئۆپۆزسیۆنە یان  ،  تاجری ڤینیسە خۆی لێ کردوین بە  پاڵەوانی کەس نەزان .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟