وتار

خۆپیشاندان لە ناو کەشێکی ئەمنی توندو قەدەغەکردنی موبایل و کامێرادا

Tuesday, 08.09.2022, 06:48 PM


  باکی پارتی و یەکێتی لە ئاست خراپ بوونی گوزەرانی ھاوڵاتیان و گوێنەگرتن بۆ کێشەکانیان و ھەست نەکردن بەنەھامەتیەکانی خەڵک و بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەبرین و ئازادی ڕەخنەو ئازادی میدیاو ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان وایکردوە کە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەی ناڕەزایەتی چین و توێژە جیاجیاکان لە کوردستان زیاد بکات، پارتی و یەکێتی هیچ بڕوایەکیان بە بنەماکانی دیموکراسی و هونەری بەڕیوەبردنی عەقڵانی و خەباتی مەدەنی نییەو نایانەوێت بۆ ساتێکیش گوێ لەخەڵک بگرن ،لەکاتێکدا پێویستە پارتی و یەکێتی پێویستە دەسەڵاتی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵك وەك دەروازەی گوێگرتنێكی راستەقینە سەیر بكات و بیکاتە سەكۆیەك بۆ دروستبوونی گفتوگۆو رێگەچارەی گونجاو بۆ گرفتەكان بدۆزێتەوە . لەپاڵ ھەموو کێشەکانی تری خەڵک تا دێت رێژەی تاوان لە دیاردەی خۆکوشتن و تەقەکردن و تۆڵەسەندنەوە لە بەرزبونەوەدایە ، ئەمەش نیشانەی سەروەر نەبوونی یاسایە و پارتی و یەکێتی بەرپرسیاری سەرەکین لە پێشیلکردنی سەروەری یاسا و لاوازکردنی دەسەڵاتی دادوەری لە کوردستان ، پارتی و یەکێتی لە کایەی سیاسی و هونەری بەڕێوەبردندا هەرچی بە دەستیاندا بێت و هەرچیش بە دەمیاندا بێت لە گەندەڵی و پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەیکەن ، باوەڕم وایە گۆڕانکاری سه‌ر ناگرێ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه‌ خۆپیشاندان گلپه‌نه‌سه‌نێ، ئەوەش وەزعی هەولێرە کە دەیبینین پارتی خەڵکەکەی لە قاڵب داوە و نیو ملیۆن بندیوار کۆیلەی بەرهەم هێناوەو دەیانخزێنێتە ناو خەڵک و خۆپیشاندەران هەم ئاراستەی خۆپیشاندانەکان دەگۆڕن هەمیش جاسوسی بەسەر چالاکوانان و رۆژنامەنوسانەوە دەکەن بۆ دەزگا ئەمنیەکان ،ئەزموونی بەحیزبیكردنی خۆپیشاندانەكان یەکێکە لە داهێنانەکانی پارتی و ئەزمونێکی تاڵە . پێکهاتەی سیستەمی سیاسی لە کوردستان هىچ بنەمایەکی فیکری وهیچ فەلسەفەیەکی بەرێوبەردنی تێدا نییە ، بەڵکو تەنهاو تەنها بە هۆی هێزی پارە و هێزی چەکدارو میدیای چەواشەکارو پشتگیری وڵاتانی تورکیاو ئێرانەوە خۆی گرتووە ، بۆیە پێکهاتەی ئەم سیستەمە بە خۆپیشاندانی پچڕ پچڕی شارو شارۆچکەکان چاک نابێت ،پاشان پارتی و یەکێتی لە پێناو مانەوەی خۆیاندا سەرباری سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان هەموو هێزێکی تازەشیان قووت داوەو کردویانەتە برابەش و ئەوانەیشی دەستەمۆ نەبوون بێدەنگ و پەراوێزخراون ، لەم دۆخە چەقبەستووەدا گۆڕانکاری پێویستی بە دروستکردن و یەکگرتووی بەرەیەکی فراوانە کە هەموو ئەو کەس و لایەن و چین و توێژە جیاوازانەی کە خواست و ویستی گۆڕانکاری بنەڕەتی و راستەقینەیان هەیە ناکۆکیە ئایدیۆلۆژی و سیاسی و کەسیەکانیان وەڵاوە بنێن و لە پێناو خەمێکی گشتی دا یەکبگرن، ڕاستە ئەم هەنگاوانە لە ڕووی واقیعیەوە قورسن ، بەڵام کاری پێکەوەیی و پشودرێژی زۆری دەوێت. بەر لەوەی درەنگ بێت پێویستیمان بە بیرکردنەوەی قوڵ و دورتر ڕوانینە ، نابێت دەرفەتی زیاتر بدرێتە پارتی و یەکێتی خەڵک سەرکوت بکەن و تاکڕەویی خۆیان بچەسپێنن کە رۆژ دوای رۆژ ئازادییەکان بەرتەسکتر دەبنەوە ، ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو پارتی و یەکێتی زۆر ترسا بوون و هەر زوو رێوشوێنی نائاسایی و نایاساییان بۆ دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و پەیامنیرو کامێرامانی کەناڵەکان گرتەبەر ،،سەرەڕای كەشێكی ئەمنی توند و قەدەغەکردنی دەرهێنانی موبایل و کامێراو مایک بۆ ئەوەبوو کە ڕێگری لە گواستنەوەی دیمەنی خۆپیشاندانەكان بكرێت ، بەڵام لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو وپارتی ویەکێتیش توشی ترسێکی گەورە بوون و خەوی لێ تاڵ کردن ، هیچ زەمەنێک پارتی و یەکێتی هێندەی ئەم دوو ڕۆژەی خۆپیشاندانەکان توشی هەناسە تەنگی نەبوون ، ترسی پارتی و یەکێتی لە خۆپیشاندان ترسە لە گێرانەوەی ماڵی دزراوی میللەت و ترسە لە ئازادی و لە دادپەروەری ، خۆ ئەگەر خۆپیشاندان سەرکوت نەکرێت پێش هەموو لایەك ئەو لایەنانە سوودمەند دەبن كە زەندەقیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی چووە!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟